دایکم
- Simko Ahmed
- Sep 6, 2018
- 1 min read

دایە گیان
دە ساڵە وونی
دەساڵە بۆنم نەکردووی
٤٠ بەهارە هێندەی بەچکە
چۆلەکەیەکی تینوو لە هێلانەکەی
تامەزرۆی گەڕانەوەتم
چاوەڕێی
تەواوبوونی چیرۆکەکانتم
وەرەوە با پێکەوە
ئەلبومی وێنەکان هەڵدەینەوە
باسی کانی حەیاتم بۆ بکەرەوە
چیرۆکی وورچەکەی ئەسحاب
و ترش دزینی مناڵیتم بۆ بکە
دایە وەرەوە
بیری بۆنی ئامێزت دەکەم
بیری مێخەك و ڕەزیانەو
زەردەخەنەکەت دەکەم
دایە گیان وا دە ساڵە
زۆر بێ تۆم
پێنجوێنیش هەوالت دەپرسێ
وا ٤٠ وەرزە بێ نێرگزم
بەسە لەو خەوە هەستە و وەرەوە
زەمیلە پڕ میوەو سەوزەکەت
هەر وەکو خۆی ماوە چاوەڕێی
دەستە میهرەبانەکەت دەکەن
دەوەرەوە دایە
دار هەنارەکانیش هەواڵت دەپرسن
سنەوبەرەکەش وەکو من چاوەڕێتە
وەرەوە با پێکەوە ئاوی نازنازەکان بەین
بە دەم شیعرێکی عیرفانەوە
لەژێر دار هەنجیرەکەت
دیژلەمەیەك بخۆینەوە
ئەوجا گۆرانی
دەردت لە من ڕەش ئەسمەرم
بۆ بخە سەر
دەتوخوا وەرەوەدایە گیان
با وەك جاران جێگاکەی سەربان داخەینەوەو
ئەستێرەکان ببژیرین
تا خەو دەماباتەوە
دەوەرەوە
Commentaires