ره‌نگه‌کانی به‌هه‌شت
- Simko Ahmed
- Sep 5, 2018
- 1 min read

ره‌نگه‌کانی به‌هه‌شت
ئازاری خۆشه‌ویستی بوو
فڵچه‌ی تابلۆی هه‌ڵگرت به من
خۆشه‌ویستی چاوی تۆ بوو
به‌رده‌وامی ناسان به من
ماچی ته‌ڕی لێوی تۆ بوو
به‌هه‌شت وره‌نگه‌کانی
به‌هار و مه‌له‌کانی
ناسان به من
تۆی من و منی تۆ بوو
پاڵه‌وانی ئه‌و داستانه‌ی
بێ سه‌ره‌تا وکۆتایی بوو
ئێستاش پووشی یه‌که‌م ماچت
له‌سه‌ر لێوم هێلانه‌یه
جێگای ده‌ستت له‌سه‌ر سنگم
تابلۆیه‌کی ره‌نگاڵه‌یه
تابلۆیه‌ك که سه‌رتاپای
ره‌نگه‌کانی به‌هه‌شته‌و
نرخه‌که‌شی بێ پاره‌یه
ده پێم بڵێ ڤینۆسه‌که‌م
بۆ جێت هێشتم
له‌کاتێکا مۆمی دڵم
بێ ئاگر و په‌روانه‌یه
سمکۆ ئه‌حمه‌د
پاییزی 2008-11-27
تۆکیۆ
Comentários